زەمالەی خوێندنی دکتۆرا

In ئەلمانیا, ئۆڤەری خوێندن, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

کۆلێژی فیزیایی پزیشکی (Vienna) خوێندکارەکان وەردەگرێت بۆ سکۆلەرشیپی فوول بۆ فیلۆشیپی دکتۆرا لەزانکۆی(Vienna) لە ئوستوریا.

٢٣ سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت ئاستی دکتۆرا بخوێنن بۆ لەزانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

زانکۆی(Vienna)لەساڵی ١٣٦٥ دامەزراوە وە کۆنترین زانکۆی گشتیە لە جیهانی قسەکردنی ئەڵمانی دا لە ناوەراستی ئەوروپا ،بواری جیاوازی پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس وخوێندنی باڵا دابین دەکات بۆ خوێندکارە سەرکەوتوەکان.

زانکۆی(Vienna) هەلی وەرگرتنی سکۆلەرشیپی جیاواز و یارمەتی دارایی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دابیندەکات ،لەم زانکۆیە خوێندکار دەتوانێت بواری خوێندنەکەی هەڵبژێرێت بەپێی پێویستی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/٨/٢٠٢٠

-ناوی زانکۆ(University of Vienna).

-ناوی بەش (Vienna Doctoral School in Physics).

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا.

– سکۆلەرشیپ هەموو کرێی خوێندن لە ئەستۆ دەگرێت.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ ٢٣ کورسیە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لە وڵاتی ئوستوریایە.

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی هەموو نەتەوەکان.

VDS Physics Doctoral Fellowships

داواکاری

-خوێندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی ماستەر بێت بۆ ئەوەی بتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

-ئەو خوێندکارانەی کە وەردەگیرێن پێویستە هەموو داواکاریەکانی وەرگرتن جێبەجێ بکەن کە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڤیەننا.

-خوێندکار دەبێت پێشەکی ئۆفەری خوێندنی دکتۆرای وەرگرتبێت پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

دۆکیومێنتە داواکراوەکان

-سی ڤی.

-نامەی هاندان کە یەک لاپەرە بێت بەزمانی ئینگلیزی.

-هەموو ئەو بروانامانەی کەبەدەستی هێناوە بەزمانی (ئینگلی و ئەڵمانی ).

-لیستی بڵاوکراوەکانی لە زانکۆیەکی زانستی باوەرپێکراو و ووتەی کۆنفرانس پۆستەری بڵاوکراوەکەی.

-بەلایەنی کەمەوە دوو نامەی پشتگیری.

– بروانامەی (GRE و TOEFL iBL)

GIFT University

داواکاری زمان

ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە بەهرەی شارەزاییان لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن.

سوود

زانکۆ بۆ خوێندکارە سەرکەوتوەکان کرێی خوێندنی خۆرایی دابین دەکات.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu