زەمالەی خوێندن لەزانکۆی نۆتینگهام

In بەریتانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی نۆتینگهام خۆشحاڵە بە دابینکردنی سکۆلەرشیپ بۆ کۆلێژی ئەندازیاری ئاستی دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

  نۆتینگهام زانکۆیەکی گشتی لێکۆڵینەوەیە کە بناغەی زانکۆکە لە نۆتینگهامە لە بریطانیا ،لەساڵی ١٨٨١ دامەزراوە وەک کۆلێژی نۆتینگهام.

ئەوخوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە نمرەیەکی باش بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزیدا وەک تاقیکردنەوەی (IELTS)پێش ناو تۆمار کردن بۆ پرۆگرامی ئەکادیمی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٢٠/٣/٢٠٢٠

– سکۆلەرشیپ دەدرێت بەخوێندکارانی ئاستی دکتۆرای لێکۆڵینەوە.

– سکۆلەرشیپ دابینکراوە بۆ خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری.

– سکۆلەرشیپ کرێی خوێندن ومووچەی مانگانەی ١،٠١٥ پاوەند لەخۆدەگرێت.

-خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکەن.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-خوێندن لەوڵاتی بریطانیا دەبێت.

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبێت وەک خوێندکاری دەرەکی بناسرێن بۆ ئەوەی بتوانن سکۆلەرشیپ وەربگرن.

-خوێندکار دەبێت هەڵگری نامەی وەرگرتنی سەرەتایی بێت لەزانکۆ بۆ ئاستی دکتۆرای فوول تایم لەگەڵ کاتی دەستپێکردنی خوێندنەکەی لەنێوان ١/١٠/٢٠٢٠ بۆ ١/٢/٢٠٢١ بێت.

-خوێدندکار دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس یان ماجستێر بێت لەبوارێکی هاوشێوەی ئەو بوارەی کە دەیەوێت بیخوێنێت ،ئەزموونی کارکردنی هەبێت ،بابەتی بڵاوکراوە لە رۆژنامەکاندا هەبێت و لە خوێندکارە یەکەمەکان بووبێت.

داواکاری زمانی ئینگلیزی

 ئەوخوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە لێیان داواکراوە کە نمرەیەکی باش بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلیزیدا وەک تاقیکردنەوەی (IELTS)پێش ناو تۆمار کردن بۆ پرۆگرامی ئەکادیمی.

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu