زەمالەی خوێندن لە دەرمانسازی

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئایا دەتەوێت زانیاریت هەبێت دەربارەی رێکخستنی دەرمان وهەورەها خزمەتگوزارییەکانی تری کلینیک ؟؟ ئەوا باسترین چانس هەیە بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت دەربارەی بۆیە داواکاری پێشکەش بکە بە پرۆگرامی ماجستێر لە دەرمانسازی لە ئوسترالیا.

سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ ئەو خویندکارە نێودەوڵەتیانەی کە ئاستێکی ئەکادیمی بەرزیان هەیە وە خەون دەبینن بە خوێندنی پرۆگرامی ماجستێرلە زانکۆی(Griffith)

(Griffith)زانکۆیەکی لێکۆڵینەوەیە کەلەساڵی ١٩٧١ دامەزراوە ،٣ کەمپی فیزیکاڵی هەیە لە ٣ شاردا کە گەورەترینیان (Gold Coast)ە لە بەشی باشوور وە کەمپی (Nathan) لە (Brisbane).

لەو زانکۆیە خوێندکار دەتوانێت بەکالۆریۆس وماجستیر تەواو بکات لە چەندنی بواری جیاوازدا وەک( یاسا وتاوانناسی ،پەروەردە،ئەندازیاری ،تەکنەلۆجیای زانیاری ،ژینگە،پلانسازی ،…هتد).

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ(Griffith University)

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر.

-ژمارەی کورسیەکان دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

-خوێندن لەوڵاتی ئوسترالیایە.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ٣٠/١/٢٠٢٠

-زمانی خوێندن ئینگلیزییە.

-سکۆلەرشیپ دەدرێت بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی بێجگە لە خوێندکارانی ئوسترالیا ونیوزلەندا.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ماجستێرلە دەرمانسازی.

داواکاری

-خوێندکار دەبێت لە کۆرسی تازەی ماجستێر بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٠ دەست بەخوێندن بکات.

-خوێندکار دەبێت کۆپی بروانامەی ئەکادیمی کە هەیبێت بنێرێت بۆ زانکۆ.

-سکانی بروانامەی زانکۆ.

-سەلماندنی توانای زمان.

-هەموو خوێندکارەکان کە دەیانەوێت ماجستێر بخوێنن دەبێت هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بن.

داواکاری زمان

ئەوخوێندکە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا پێویستە توانای خۆی لەزمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت بە هەبوونی تاقیکردنەوەی (IELTS)یان (TOEFL).

سوود

سکۆلەرشیپ پاڵپشتی خوێندکارەکان دەکات بەپێدانی ٣٠،٠٠٠$ بەگشتی (بە شێوازی٦ قیست کە بری هەر قیستێک ٥٠٠٠$ لەماوەی دووساڵ ).

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu