زەمالەی خوێندنی بازرگانی ویاسا

In ئوستورالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

بۆ پشتگیری کردنی خوێندکارە سەرکەوتوەکان زانکۆی (Curtin) سکۆلەرشیپی بواری بازرگانی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت.

سکۆلەرشیپەکە بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەوخوێندکارە شیاوانەی کە ئارەزوویان هەیە لە بواری بەکالۆریۆسدا بخوێنن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

زانکۆی (Curtin)یەکەم زانکۆی تەکنەلۆجییە وە یەکێکە لە زانکۆ تەکنەلۆجیەکانی ئوسترالیا لە بواری نێتۆرک وتەکنەلۆجیا ،وە چالاکە لە لێکۆڵینەوەو هاوبەشی نێودەوڵەتی بەتایبەتی لەگەڵ چین وە تەنیا زانکۆی رۆژئاوای ئوسترالیایە کە ئاستی دکتۆرای تیایە لە مۆدیلی ئاڵتونی (AINSE).

زانکۆی هەلدەدات بە خوێندکار بۆ گەشەسەندنی خوێندکار لە ئەزموونی پیشەیدا ،یاخود رۆلی پرۆفیشناڵی لەئەو بوارەی کە هەڵی بژاردووە پلانی بۆ ئەوەی کە چۆن وکەی بەدوای یارمەتیدا بگەرێت وە هەلی یارمەتی  بدۆزێتەوە.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١٥/١١/٢٠١٩

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆخوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرسیپ بری ٩٠٠٠$ دەبەخشێت بە خوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و خوێندکارانی ئوسترالیا.

-خوێندن لە وڵاتی ئوسترالیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بۆ خویندنی بەکالۆریۆسە لە بواری یاسا و بازرگانی دا.

داواکاری

-خوێندکارەکان دەبیت لەلایەن زانکۆی (Curtin) هەڵبژێردرابن  وەک یەکەم وەرگیراوانی(TISC ) بۆ خوئاستی بازرگانی لەساڵی ٢٠٢٠ وە دەبێت خوێندکار داواکاری پێشکەش بکات بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس

بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠

-خوێندکار دەبێت نامەیەک بنوسێت دەربارەی خۆی روونی بکاتەوە بۆچی شیاوە بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ ،وە نامەی پشتگیری و سیڤی پێشکەشی زانکۆ بکات.

-خوێندکار دەبێت بروانامەی خوێندنی ئامادەیی هەبێت.

-بۆ وەرگرتن لە زانکۆ خوێندکار دەبێت بەلایەنی کەمەوە داواکاریەکانی زانکۆ جێبەجێ بکات لە زمانی ئینگلیزیدا.

سوود

سکۆلەرشیپ بەگشتی بری ٩٠٠٠$ دابین دەکات بۆ خوێندکار

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu