زەمالەی خوێندن لە بواری فاشیۆن

In ئیتالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

هەموو ساڵێک زانکۆی (Milano) بۆ فاشیۆن چەندین هەلی گرنگ بۆ فێرخوازانی فاشیۆن دەخاتە بەردەست بۆ ئاستی ماجستێر بۆ هەردوو خوێندکاری نێودەوڵەتی و خوێندکارانی وڵاتی ئیتالیا.

زانکۆی (Milano) لە چەند بوارێک ئۆفەر بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنێت, هەروەک (بەرێوەبردنی سۆشیال میدیا و براند و بەرێوبردن وبازرگانی و بەرێوەبردنی ئەزموونی براندەکان و پەیوەندیکردن) ساڵانە ئەم دەرفەتانە پێشکەش دەکرێن  .

پێویستە خوێندکار بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت, بەڵام گرنگ نییە کە لە چ بەشێک بێت و دەبێت پێش وادەی خۆی پێشکەشکردنەکە ئەنجامبدرێت و دوا نەکەوێت.

زانکۆی (Milano) ئۆفەری سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی پێشکەشی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکانی دەکات بۆ ساڵی 2020-2021  لە وڵاتی ئیتاڵیا تایبەت دەبێت بە خوازیارانی ماجستێر.

ئەم دەرفەتە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت ماجستێر بخوێنن لە زانکۆی (Milano).

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆ (The University of Tulsa).

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ماستەر.

-خوێندن لە وڵاتی ئیتالیایە.

-زمانی خوێندن ئینگلیزیە.

-دوا کات بۆ پێشکەشکردن 29/11/2019

داواکاری

-خوێندکار دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.

-خویندکار دەبێت سێ نامەی پشتگیری بهێنێت وە بروانامەی خوێندنی ئامادەیی و سی ڤی هەبێت.

-ئەو خوێندکارانەی کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە پێویستە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەن.

داواکاری زمان 

-پێویستە بەشدار بوو ماوەی یەکێک لەم تاقیکردنەوانەیIELTS, TOEFL, Cambridge English  کە دوو ساڵی بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu