زەمالەی خوێندن لە ئازەربایجان

In ئازەربایجان, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

بۆ یارمەتی دانی خوێندکاران بۆ بەدەستهێنانی خوێندنی جیهانی وگەیشتنیان بە ئاستی شارەزایی و ئامانجەکانیان لە کارکردندا، زانکۆی (ADA)سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات لە ئازەربایجان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

سکۆلەرشیپ دانراوە بۆ یارمەتیدانی خوێندکارانی دەرەکی لە ئازەربایجان و هەموو جیهان بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس لە زانکۆ

زانکۆی (ADA) ژمارەیەکی فراوان پرۆگرام پێشکەش دەکات وە چوار کۆلێژ لە خۆدەگرێت، وە زانکۆیەکی حکومی خوێندنی باڵایە کە پرۆگرامی ئاستەکانی بەکالۆریۆس وخوێندنی باڵا لەخۆدەگرێت وە هەروەها بۆ راوێژکاری لێکۆڵینەوە.

لە زانکۆی (ADA) دا خوێندکارەکان دەتوانن کەسی بیرمەند وئاست بەرز بۆ چارەسەر بەدەست بهێنن کە بەنزیکی هاوکاری خوێندکار دەکات و بەچالاکی پەیوەندی دروست دەکات لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی زانکۆکە(ADA University)

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ٥/٤/٢٠٢٠

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس.

-سکۆلەرشیپ داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکات بەبری ٪١٠٠

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ دابین کراوە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ئازەربایجان.

-خوێندن لە وڵاتی ئازەربایجانە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆخوێندنی هەموو بوارەکان لە ئاستی بەکالۆریۆس.

داواکاری

-بۆ ئەوەی خوێندکارەکان بتوانن ئەم سکۆلەرشیپە وەربگرن پێویستە نمرەی ٧٠٠ بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەی (SEC)دا وە دەبێت بەلایەنی کەموە نمرەی ٣ی هەبێت لە تاقیکردنەوەی ( GPA)دا یاخود بەسەرکەوتووی ساڵی (EAPP)،لە هەندێک حاڵەتدا خوێندکارەکان پێویستە نمرەی ٦٥٠ بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەی (SEC)دا

-خوێندکار بۆ ئەوەی سکۆلەرسیپ وەربگرێت پێویستە بروانامەی خوێندنی ١٢ ساڵی هەبێت لە کەبەکالۆریۆسی دیبلۆمە.

-خوێندکار دەبێت نامەی بانگێشت وە سی ڤی پێشکەش بکات.

-هەموو داواکارەکان پێویستە توانای خۆیان لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ.

سوود

ئەوخوێندکارانەی سکۆلەرشیپ وەردەگرن داشکاندنیان لە کرێی خوێندن بۆ دەکرێت بەبری ٪١٠٠

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu