سکۆلەرشیپ لە وڵاتی ئەڵمانیا

In ئەلمانیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

ئەگەر ئارەزوت هەیە لە ئەڵمانیا بخوێنیت بەڵام پێویستت بە پارەیە ئەوا هەلێکی ناوازەت هەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بە پرۆگرامی نێودەوڵەتی(UNITECH ) لە ئەڵمانیا.

سکۆلەرشیپەکە کراوەیە بۆ داواکارەکان لە هەموو نەتەوەکان بۆ تەواوکردنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر لەزانکۆی (RWTH Aachen).

 (UNITECH International)هاوبەشە لەنێوان ٩ زانکۆی پێشکەوتووی ئەوروپا وە ٢٢هاوبەشی پیشەسازی ، ئەم سکۆلەرشیپە رێکخراوە بۆ پاڵپشتی کردنی خوێندکارەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان لەرێی تێکەڵابوونی کۆرسی ئاڵوگۆر وە کۆرسی پیشەسازی ،راهێنان و ۆرکشۆپ.

زانکۆی(RWTH Aachen) سوودی ناوازە دابین دەکات وە کارو هەلی گەشەسەندنی گەورە بۆ کاندیدەکان ، لەم زانکۆیە خوێندکار دەتوانێت پیشەو رێبازی جیاواز بۆ کارکردن وئامۆژگاری وە گەشەسەندنی پرۆفیشنال بەدەستبهێنێت.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داوکاری ٥/١/٢٠٢٠

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی بەکالۆریۆس وماجستێر.

-سکۆلەرشیپ بری ١٠٠٠یۆرۆ دەدات بەخوێندکار.

-ژمارەی کورسیەکانی سکۆلەرشیپ دیاری نەکراوە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ هەموو نەتەوەکان.

-خوێندن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ خوێندنی ئاستی ماجستێر لە ئەندازیاری وزانستی کۆمپیتەر و فیزیا.

داواکاری

-خوێندکار بۆ ئەوەی بتوانێت داواکاری پێشکەشی وەرگرتنی سکۆلەرشیپ بکات پێویستە پێشەکی لەزانکۆ وەبگیرێت بۆ ئاستی بەکالۆریۆس یاخود ماجستێر پاشان دەتوانێت داواکاری پێشکەشی سکۆلەرشیپ بکات.

-خوێندکار دەبێت وێنەی پاسپۆرت کە بەلایەنی زۆرەوە ٣٠٠کیلۆبایت بێت و سی ڤی و بروانامەی بەنمرەوە کەبەلایەنی زۆرەوە ٢مێگابایت بێت.

-خوێندکار لێی داواکراوە کە ئاستی خۆی لە نوسین وگفتوگۆی زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنێت.

سوود

سکۆلەرشیپ بری زیاتر لە ١٠٠٠یۆرۆ و تێچووی گەشت کردن دابین دەکات بۆ خوێندکار.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu