زەمالەی لێکۆڵینەوە

In ئیتالیا, خوێــنــدن, زەمالە, سلایدەر

زانکۆی (Ca’ Foscari University of Venice)سکۆلەرشیپی (Marie Sklodowska-Curie)پێشکەش دەکات بۆ خوێندن لەوڵاتی ئیتالیا بۆساڵی ئەکادیمی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ولێکۆڵەران لەهەموو جیهانەوە شیاون بۆپێشکەشکردنی پرۆگرامی فیلۆشیپ.

لەگەڵ ئامانجی بۆ دابینکردنی سکۆلەرشیپی سەرکەوتوو لە لێکۆڵینەوەدا ،ئێمە هانی هەموو لێکۆڵەران دەدەین لە دەرەوەی وڵاتی ئیطالیا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەم سکۆلەرشیپە وە بۆ هەڵبژاردنی زانکۆی()وە دامەزراوەیەکی میواندار ،چەند بابەتێکی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوە دابین کراوە ،وە زانکۆ کەشێکی لێکۆڵینەوە بۆ خوێندکارە بیانیەکان دابین دەکات بۆ پێشخستنی پرۆژەکانیان.

دەربارەی سکۆلەرشیپ

-ناوی دامەزراوە ( The Ca’ Foscari University of Venice).

-ئاستی کۆرسەکە بۆ خوێندنی لێکۆڵینەوەیە.

-بری بەخشینی سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ لێکۆڵەران لەهەموو دنیاوە.

-پرۆگرامەکە لەوڵاتی ئیطالیا دەخوێندرێت.

-کاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاری ١١/٩/٢٠١٩یە.

-تایتلی لێکۆڵینەوەکان لێکۆڵەران ئازادن لە هەڵبژاردنیدا لەگەڵ سەرپەرشتیارێکی زانستی لە دامەزراوە میواندارەکە ،پلانی وکاری لێکۆڵینەوەکە دەبێت بڵاوبکرێتەوە لەلایەن سەرپەرشتیارەکان ولێکۆڵەران.

داوکاری

-لەکاتی کۆتای پێشکەشکردنی داواکاریدا لێۆڵەرەکان پێویستە هەڵگری بروانامەی دکتۆرا بن وەبەلایەنی کەمەوە ئەزموونی زیاتر لەچوارساڵیان هەبێت لە لێکۆڵینەوەدا.

-لەگەڵ کاری لێکۆڵینەوەدا پلانی راهێنان وکاری پێویستە هەروەها لێکۆڵینەوەلە کارامەیی گواستراوە.

داواکاری زمان

هەموو خوێندکارنی ئاستی دکتۆرا لێیان داواکراوە کە دەبێت بروانامەی زمانی ئینگلیزیان هەبێت بەلایەنی کەمەوە نمرەی (B2)یان هەبێت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا ،پێشکەشکردنی بروانامەکە نابێت لە ٣١/١٢ تێبپەرێت ئەگەرنا خوێندکار بێبەش ئەبێت لە بەشداری کردن.

سوود

-کۆی مووچەی بەخشینی سکۆلەرشیپی ( MSCA) نزیکەی ٤٠٠٠یۆرۆیە بۆ مانگێک وە بەم شێوەیە دەدرێت بۆ خوێندکار:

١- بۆ مووچەی ژیان بری ٤.٨٨٠ یۆرۆی پێدەدرێت بۆ مانگێک.

٢-مووچە بۆ خەرجی جۆراوجۆر بری ٦٠٠یۆرۆیە مانگانە.

٣-مووچەی خێزان بری ٥٠٠یۆرۆیە مانگانە.

٤-مووچە بۆ لێکۆڵینەوە راهێنان بری ٨٠٠ یۆرۆیە مانگانە.

٥-مووجەی بەرێوەبردن وخەرجی ناراستەوخۆ بری ٨٥٠ یۆرۆیە.

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

سکۆلەرشیپی ژاپۆن (MEXT)

سکۆلەرشیپی مۆنبۆکاکوشۆی ژاپۆنی ( Monbokakusho Japan) یەکێکە لە باشترین سکۆلەرشیپەکانی ژاپۆن کە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، ڕۆشنبیری، پەروەردەی جەستەیی،

Read More...

سکۆلەرشیپی ئەمریکا

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى

Read More...

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu