زەمالەی خوێندنی حکومەتی ئیرلەندا

In هاوپۆلنه‌كراو

کۆلیجی خوێندن وشارەزایی وە وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆشحاڵە بە بە بەخشینی زیاتر لە ٦٠ سکۆلەرشیپی حکومەتی ئیرلەندا بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی بۆخوێندنی پڕۆگرامی بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرپرسیارە وە لە ئاستی ناوەندی حکومەتدایە بۆ چالاکی و پارێزگاری و ڕاستکردنەوەی دامەزراوەی خوێندنی باڵا و سیستمی خوێندنی باڵا ،خوێندکارەکان کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا پێویستە کە تواناو لێهاتوویان لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن کە داواکراوە لەلایەن زانکۆوە

دەربارەی سکۆلەرشیپەکە

-کاتی کۆتایی پێشکەشکردنی داواکاری ٢٩/٣/٢٠١٩یە.

-سکۆلەرشیپ بەردەستە بۆ هەموو بوارەکانی خوێندن

– خوێندکارانی نێودەوڵەتی وهەریمی کوردستان ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ.

-خوێندن لە ئیرلەندا دەبێت.

-سکۆلەرشیپ ئەمانە دەبەخشێت بە خوێندکار:

١-وەزارەتی خوێندنی باڵا کرێی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکار دەستەبەر دەکات کە نزیکەی ١٠،٠٠٠یۆرۆیە بۆ یەک ساڵی خوێندن

٢- ئەم پارە بەخشینە بەڕیگەی راستەوخۆ دەدرێت بە خوێندکار بۆ دابینکردنی خەرجی خوێندکار و خەرجی ژیان.

٣-مووچەی سکۆلەرشیپەکە ئەگوازرێتەوە بۆ ئەستۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکان وپێشەنگەکان ،پارەکە بەشێوەی دوو قیست وەردەگرن کە هەرقیستێک ٥٠٠٠یۆرۆیە.

٤- وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایلێکراوە بۆ دابینکردنی هەموو تێچووی خوێندنی خوێندکار وەک (کرێی خوێندن وە تێچووی ناو تۆمارکردن )کە ئەمە کەمترین بڕی پارەدانە کە داواکراوە لەلایەن دامەزراوەکانەوە.

٥- وا چاوەرواندەکرێت کە ٦٠ سکۆلەرشیپ ببەخشرێت لەلایەن وەزارەتی خویندنی باڵای ئیرلەنداوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩/٢٠٢٠.

 داواکارییەکان

– ماوەی بەخشینی خەرجی سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکار بەم شێوەیە دەبێت:

١- کۆتا ساڵی خوێندنی پڕۆگرامی بەکالۆریۆس.

٢- یەک ساڵ لە خوێندنی پڕۆگرامی ماجستێر.

٣- یەک ساڵ لە پڕۆگرامی لێکۆڵینەوە  ( وەک یەک ساڵ لە خوێندنی دووساڵی ماجستێری لێکۆڵینەوە یاخوود یەک ساڵ لە ٣-٤ ساڵی خوێندنی دکتۆرای لێکۆڵینەوە ).

-خوێندکارەکان کە زمانی دایکیان ئینگلیزی نیە ئەوا پێویستە کە تواناو لێهاتوویان لە زمانی ئینگلیزیدا بسەلمێنن کە داواکراوە بێت لەلایەن زانکۆوە

– خوێندکارەکان پێویستە پێشتر نامەی قبوڵی سەرەتایی یاخود نامەی قبوڵی کۆتاییان وەگرتبیت لە ماوەی پێشکەش کردنی داواکارییەکەیان بۆ وەرگرتنی سکۆلەرشیپ

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر

ناونیشان: سلێمانی ،فلکەی خاڵەحاجی ، تەنیشت ئامادەیی رەنگینی کچان ،تەلاری سان ،نهۆمی١ شوقەی ژمارە ٢

ژمارەی پەیوەندی:
٠٥٣٣٢٩١٦٥١
٠٧٥٠١٥٠٥٠٩٤
٠٧٧٠١٥٠٥٠٩٤

 

Join Our Newsletter!

Love Daynight? We love to tell you about our new stuff. Subscribe to newsletter!

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیزای بەریتانیا

‎ئێستا لە موکریان تراڤڵ ئەتوانن ببنە خاوەنی ڤیزای بەریتانیا لە ماوەی (45)ڕۆژدا ‎ئەو ئازیزانەی کە خوازیاری وڵاتی بەریتانیان ئێستا ئەتوانن لە

Read More...

زەمالەی خوێندن لە ئەڵمانیا

ئەم سکۆلەرشیپە دابین کراوە بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە ئەڵمانیا -کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات ؟ ئەو خوێندکارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش

Read More...

زەمالەی خوێندن لە زانکۆی تاران

-زانکۆی تاران ساڵانە سکۆلەرشیپ بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەهرەمەند دابین دەکات و بری سکۆلەرشیپەکە دەگۆرێت ، داوکاری خوێندکار بۆ وەرگرتنی

Read More...

لێدوانت بنووسە:

Mobile Sliding Menu